لە تورکیا دوو کەشتی خۆیان بەیەکدا دەکێشن
رووداو دیجیتاڵ
له كه‌ناراوه‌كانی دەریای مارمارا و لەو ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگای تەکیرداغ و پارێزگای چاناككالێ لە باکووری رۆژئاوای تورکیا، دوو كه‌شتی بە یەکیاندا کێشا.
کەشتییه‌كی هه‌ڵگری ئاڵای پاناما به‌ناوی "بنیتامو" كه 299 مەتر درێژه و لە بەندەری یوژهنۆی ئۆکرایناوە به‌ره‌و بەندەری شانگهای چین ده‌چوو، له‌گه‌ڵ کەشتییه‌كی هه‌ڵگری ئاڵای دوورگەکانی باربادۆس به‌ناوی "بی سی ڤانیسا" كه 172 مەتر درێژه و لە بەندەری ڤارنای بولگاریاوە بەرەو میسر ده‌چوو، كاژێر 06:10 لەو ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان شارۆچكه‌ی شارکۆی تەکیرداغ و شارۆچكه‌ی گه‌لیبۆلی سەر بە پارێزگای چاناككالێ لە یەکیان دا.
دوای ئەوەی کاپتنی کەشتییەکان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه زانیاری‌یان دایه بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی کەناراوه‌کان، تیمی هاوكاری ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوەکە كرا و تیمەکەش دواتر رایگەیاند، رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ پیسبوونێكی ژینگه‌ش رووینه‌داوه.
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی تورکیا، لە ساڵی 2020دا 38 هەزار و 404 کەشتی بە گەرووی مارمارادا تێپەڕیون. ئەوەش لە کاتێکدایە کە ساڵی 2018 ژمارەی ئەو کەشتییانەی بە مارمارادا تێپەڕبوون 41 هەزار و 103 کەشتی بوون و لە ساڵی 2019شدا 41 هەزار و 112 کەشتی بەو گەرووەی تورکیادا تێپەڕبوون.