لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای باڵکئەسیر 33 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران.
رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای باڵکئەسیر 33 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران.
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانیان لە کەناراوەکانی سنووری شارۆچکەی ئایڤاڵیک لە باڵکئەسیر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 33 کۆچبەری نایاساییان لە بەلەمێکدا دەستبەسەرکردووە کە دەیانویست بچنە ئەورووپا و 16یان منداڵ بوون.
دوای جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان رەوانەی نووسینگەی کۆچی فەرمانگەکە کران.
بە گوێرەی ئاماری فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، ساڵی 2023 تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان 75 هەزار و 785 جار هەڵمەتی گەڕانیان ئەنجام داوە و 27 هەزار و 98 کۆچبەریان لەنێو دەریا و کەناراوەکان دەستبەسەرکردووە.
مانگانە سەتان کۆچبەر لە تورکیاوە هەوڵی چوونە ئەورووپا دەدەن.