کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین 31 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاندەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین رایگەیاند بەهۆی خراپی کەشوهەوا، شەپۆلی بەفربارین و تەمومژەوە، 31 گەشتیی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ئیستەنبووڵ هەڵوەشێندرانەوە. 
 
کۆمپانیاکە لەو بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە: "بەمەبەستی پاراستنی گیانی کارمەندانمان و گەشتیاران و سەلامەتی ئاسایشی گەشتکردن و بەهۆی خراپی کەشوهەوا، ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2022، بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی 31 گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەبیحە گۆکچەن لە ئیستەنبووڵ". 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری دابەزینی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی نوێی بەفربارین و خراپی کەشوهەوای لە ئیستەنبووڵ راگەیاند و هۆشداریدا لە بوونی تەمومژی زۆر.