لە توركیا 963 كۆچبه‌ری نایاسایی لە دەریای ئیجە رزگاركران
رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، 963 كۆچبه‌ری نایاسایی كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ نێو سنوورە ئاوییه‌كانی توركیا لە دەریای ئیجە گه‌ڕێندرابوونه‌وه، له كه‌ناراوه‌كانی پارێزگای ئیزمیر و موغڵا و چاناکالە رزگاركران.
بەگوێرەی ئەو راگەیێندراوەی لەلایەن فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە رۆژانی نێوان 14-20ی تشرینی یەکەمی 2022دا، تیمە گەڕۆکەکان توانیویانە 963 کۆچبەری نایاسایی رزگاربکەن کە 238 منداڵیشیان له‌نێودابوو و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ نێو ئاوه‌كانی توركیا لە سنوورەکانی هەر سێ پارێزگای ئیزمیر، موغڵا و چاناکالە.
فەرماندەییەکە رایگەیاند، كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی گه‌یێندرانه وشكانی و رێكاره‌كانیان بۆ ته‌واوكرا، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران.
بەگوێرەی ئاماری فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، لە حەوت مانگی ئەمساڵدا، لە دەریای ئیجە 11 هەزار 111 کۆچبەری نایاساییان رزگارکردووە. لەم ژمارەیەدا 9973یان لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا. هەروەها تەرمی نۆ کۆچبەری نایاسایی دۆزاوەتەوە و 80 قاچاخچیش دەستبەسەرکراون.
رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2022دا، سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە 2020-2022، نزیکەی 69 هەزار و 375 کۆچبەری نایاسایی لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە بەزۆر گەڕێندرانەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا لە دەریای ئیجە. بەهۆیەوە 170 کۆچبەر لە دەریادا گیانیان لەدەستدا و 708 کۆچبەری دیکەش برینداربوون. بەڵگەی یەکە بەیەکەی کردەوەکانی یۆنان و بەزۆر گەڕاندنەوەیان پێشکێشی دادگا و دامەزراوە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکان کردووە.