ئاکپارتی و هەدەپە گردبوونەوەی جەماوەری لە ئیستەنبوڵ ساز دەدەن
رووداو-ئیستەنبوڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوو ناوچەی جیاوازی شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا ، پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی و پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە گردبوونەوەی جەماوەری ساز دەکەن.
گردبوونەوە جەماوەرییەکەی ئاکپارتی لە گۆڕەپانی یەنی کاپی و گردبوونەوە جەماوەرییەکەی هەدەپەش لە باکرکۆی بەڕێوەدەچێت و بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی گردبوونەوەکان 18 هەزار پۆلیس ئەرکیان پێ راسپێردراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبوڵ رایگەیاند ، 18 هەزار پۆلیس ، 6 هەلیکۆپتەری پۆلیس و 5 بەلەمی دەریایی و 56 زریپۆش بۆ پاراستنی ئاسایشی گردبوونەوەکە تەرخان کراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبوڵ هەروەها رایگەیاند ، لە کاژێر 09:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی گردبوونەوە جەماوەرییەکەی ئاکپارتی کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا تێیدا بەشداری دەکات ئەو رێگایانە دادەخرێن کە دەچنە شوێنی گردبوونەوەکە.