لە ئیزمیر بوومەلەرزە روویدا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کارابورون لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا بوومەلەرزەیەک روویدا، کە گوڕەکەی 4.5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
 
بەگوێرەی راگه‌یێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد، بوومەلەرزەکە کاژێر 04:57 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایار، لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
 
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
 
لە شەشی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەش ـی باکووری کوردستان روویاندا. بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند. 
 
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا، زیاتر لە 53 هەزار کەس بەهۆی هەردوو بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستدا.