باجی گەشتی هاووڵاتیانی تورکیا بۆ دەرەوەی وڵات لە 150 لیرەوە بۆ 500 لیرە بەرز کرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
باجی چوون بۆ دەرەوەی وڵات لە تورکیا و باکووری کوردستان لە 150 لیرەوە بۆ 500 لیرە بەرز کرایەوە.
بەپێی ئەو گۆڕانکارییەی لە یاسای باجدا کراوە، لە کاژێر 00:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئابەوە ئەو هاونیشتمانیانەی باکووری کوردستان و هاووڵاتیانەی تورکیا کە گەشت بۆ دەرەوە دەکەن، لەبری 150 لیرە (4.47 دۆلار)، دەبێت 500 لیرە (14.90 دۆلار) باج بدەن.
لە 28ی تەممووزی ئەم ساڵدا پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا باجی گەشتکردن لە وڵات لە 150 لیرەوە بۆ 500 لیرە زیاد بکات، ئەوەش بە واتای زیادبوونی 233% دێت.
هەرچەندە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن دژی ئەو هەنگاوە بوون، بەڵام لە دانیشتنی پەرلەماندا پەسند کرا.