راپرسییەک: جەهەپە لە ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر یەکەمە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی راپرسییەک کە لەلایەن کۆمپانیای ماکەوە کراوە، بەربژێرانی جەهەپە لە گەورە شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر لە پلەی یەکەمدان.
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، کە لە 31ی ئاداری ئەم ساڵ دەکرێت، کۆمپانیاکانی راپرسی راپرسییەکانیان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زیاتر دەکەن.
 
کۆمپانیای ماک بۆ راوێژکاری، لە 21ی شوبات تاوەکو 9ی ئادار لە 30 شاری تورکیا و باکووری کوردستان راپرسییەکی بە بەشداریی پێنج هەزار و 700 کەس سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کردووە و پرسیاری لە بەشداربووانی راپرسییەکە کردووە، "دەنگ بە بەربژێری کام پارتی سیاسی دەدەن؟"
 
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە بێت، پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە لە ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر لەپێش هاوپەیمانیی جمهوری ئاکپارتی، مەهەپە و هوداپارەوەیە، هەروەها لە ئامەد، وان، مێردین و رووهای باکووری کوردستان دەم پارتی لەپێشە.
 
بەپێی ئەنجامەکان، دەنگی پارتە سیاسییەکان لە چەند گەورە شارێکی باکووری کوردستان و تورکیا بەم شێوەیە:
 
ئیستەنبووڵ:
 
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو (جەهەپە): 41.5%
موراد کورەم (ئاکپارتی-مەهەپە-هوداپار): 40%
ئیی پارتی: 4%
دەم پارتی : 3%
پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ : 2.5%
 
ئەنقەرە:
 
مەنسور یاڤاش (جەهەپە): 44%
تورگوت ئاڵتنئۆک (ئاکپارتی-مەهەپە-هەداپار): 38%
پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ : 4%
ئیی پارتی: 3%
دەم پارتی: 2%
 
ئیزمیر:
 
جەمیل توگای (جەهەپە): 48%
حەمزە داغ (ئاکپارتی-مەهەپە-هەداپار): 31%
 
ئامەد:
 
دەم پارتی: 54%
ئاکپارتی: 29%
 
وان:
 
دەم پارتی: 48%
ئاکپارتی: 31%
 
مێردین:
 
دەم پارتی: 45%
ئاکپارتی: 42%
 
رووها:
 
ئاکپارتی - مەهەپە: 32%
پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ: 29%