پەدەکە باکوور دەبێتە پارتێكی یاسایی لە تورکیا
رووداو- ئامەد
پلاتفۆرمی دیموکراتی کورد لە باکووری کوردستان کە خۆی وەک پەدەکە باکوور دەناسێت، رایگەیاند:" لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو دەبێتە پارتێکی یاسایی لە باکووری کوردستان".
ئەو پلاتفۆرمە کە پێش ماوەیەک لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی خۆی بەست دەشڵێت:" ئیدی وەک پەدەکە باکوور دەست بەخەباتی سیاسی دەکەن و هەوڵیش دەدەن یەکڕیزی لەنێو لایەنەکانی باکوور دروست بکەن".