لە بورسا گەنجێک باوک، دایک و براکەی خۆی کوشت
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای بورسا ـی تورکیا گەنجێک باوک و دایک و براکەی خۆی بە چەقۆ و دەمانچە کوشت.
رووداوەکە کاژێر 03:30 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، هەشتی شوباتی 2024) لە گەڕەکی حاتملەر لە شارۆچکەی عوسمانگازی سەر بە پارێزگەی بورسا روویدا.
گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی عەبدولسەمەد یە. بە هۆکارێكی نادیار لەگەڵ (س. یە.)ـی تەمەن 64 ساڵی باوکیدا دەبێتە دەمەقاڵێیان.
دوای ئەوەی دەمەقاڵێکە گۆڕا بۆ شەڕ، گەنجەکە بە چەقۆ و دەمانچە باوکی و دواتر (ز. یە.) ـی تەمەن 55 ساڵی دایکی و برا 15 ساڵانەکەی خۆی کوشتووە کە ویستوویانە ناوبژیوانی بکەن.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمی پۆلیس و پزیشکی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
ئەو گەنجەی ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشتووە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
دوای پشکنینی داواکاری گشتی لە شوێنی رووداوەکە، تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ دادپزیشکی و لیکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکرد.