پێشبینی دەکرێت لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بارانی بەخوڕ ببارێ
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی تورکیا، پێشبینی دەکات لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بارانی بەخوڕ ببارێت.
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 7-7-2024) حەوتی تەمموز لە پارێزگاکانی سێواز، ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان و ئاگری باکووری کوردستان و پارێزگاکانی ئۆردو، یۆزگات، سینۆپ، گیرەسوون و گیرەسوون ـی تورکیا بارانی بەخوڕ دەبارێت.
پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما لە چەند پارێزگایەکی سنووری هەرێمی سەرهەد لە نێوان دوو بۆ چوار پلە دابەزێت، بەڵام لە پارێزگاکانی تورکیا لە نێوان یەک بۆ چوار پلە بەرز ببێتەوە.
شەوی رابردوو لە پارێزگاکانی قەرس، سێواز، ئەردەخان ـی باکووری کوردستان و چەند پارێزگایەکی تورکیا باران باری و لافاو دروستبوو. زیان بە کێڵگە کشتوکاڵییەکان کەوت و ژمارەیەک ماڵی خەڵک ژێرئاوکەوتن.
کەشناسیی تورکیا داوا لە هاونیشتمانییان و هاووڵاتیان دەکات هۆشیار بن بۆ ئەوەی لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورە برووسکە زیانیان بەرنەکەوێت.