رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا تادێت بەرزتر دەبێتەوە

 رووداو - تورکیا 

لەمانگی یەکی ئەمساڵ رێژەی هەڵاوسان بەرێژەی 1.82% بەرزبووەتەوە و کۆی گشتی رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ ساڵی 2016، گەیشتە 9.58%. ئەمەش بەڕێژەیەکی بەرز وەسف دەکرێت. شارەزایان بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێننەوە.

مستەفا سۆنمەز، ئابووریناس دەڵێ "هۆکار زۆرن لەپشت بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، لەوانەش بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، تادێت نرخی خۆراک بەرزدەبێتەوە و کۆنترۆڵ ناکرێت ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان، کە خواستی نێوخۆیی تورکیا بە هاوردەکردن پڕدەکرێتەوە".

بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لەسەر خۆراک گەیشتووەتە 4.32%. تادێت نرخی خۆراک بەرزتر دەبێتەوە. ئەمەش وای کردووە فرۆشیاران لە نرخی خۆراک رازی ببن و کڕیارانیش گلەییان هەبێت.