بەربژێرە دەرچووەکانی پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی دەخۆن
رووداو دیجیتاڵ
دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی 28مین خولی پەرلەمانی تورکیا لەلایەن دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا و بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمی، رۆژی 2ی حوزەیران پەرلەمان کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.
بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی تورکیا، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان و بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا، لە ماوەی 48 کاژێردا ئەنجوومەنی گشتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەبات کە تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتارە هەڵبژێردراوەکان.
کاژێر 14:00ی ئەمڕۆ هەینی، 2ی حوزەیرانی 2023، یەکەمین دانیشتنی یاسایی وەرزی یەکەمی 28مین خولی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار، بەشێوەیەکی کاتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان بەڕێوەدەبات.
سەرەتا دەوڵەت باخچەلی سوێندی یاسایی دەخوات و پاشان هەریەک لە زەهرانوور ئایدەمیر، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئەنقەرە، رومەیسا کاداک، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ، زەینەب یڵدز، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئەنقەرە، مەسعود بۆزئاڵتی، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی دیلۆک، ئەیوب قادر ئینان، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئیزمیر و بەریتان گونەش ئاڵتن، پەرلەمانتاری یەسەپە لە بازنەی مێردین وەک شەش گەنجترین پەرلەمانتاری ئەم خولە بەشێوەیەکی کاتی وەک ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی سوێندی یاسایی دەخۆن و دانیشتنەکە بەڕێوەدەبەن.
هەر بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان، بە ریزبەندی ئەلفوبێ، پەرلەمانتاران بانگهێشتی سەکۆی تایبەتی ئەنجوومەنی گشتیی دەکرێن و سوێند دەخۆن، بەمەش بەفەرمیی لە شوێنی دیاریکراوی خۆیاندا لەنێو فراکسیۆنەکانیان دەستبەکار دەبن.
ئەو پەرلەمانتارەی لە دانیشتنەکەدا ئامادە نەبێت، لە دانیشتنی دواتردا سوێندی یاسایی دەخوات و هەر پەرلەمانتارێک سوێندی یاسایی نەخوات، لە هەموو مافەکانی پەرلەمانتاربوون بێبەش دەبێت.
رۆژی دواتر، پەرلەمان دانیشتنی دووەمی رێکدەخات و سەرۆکی پەرلەمان و بریکارەکانی هەڵدەبژێردرێن کە هاوکات ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی دەبن و لە ئەندامانی فراکسیۆنەکان پێکدێن و بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو، دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان بەڕێوەدەبەن.
ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە پەرلەمانی تورکیا
ئاکپارتی: 263 کورسی
جەهەپە: 130 کورسی
یەسەپە: 58 کورسی
مەهەپە: 50 کورسی
ئیی پارتی: 43
دەڤا: 15 کورسی
ئایندە: 10 کورسی
سەعادەت: 10 کورسی
یەنیدەن رەفاهـ: 5 کورسی
هوداپار: 4 کورسی:
پارتی کرێکاران: 4 کورسی
پارتی دیموکرات: 3 کورسی
پارتی رەنج: 2 کورسی
پارتی دیموکراتی جڤاکی: 1 کورسی
پارتی ئازادی جڤاکی: 1 کورسی
پارتی چەپی دیموکرات: 1 کورسی
ئاکپارتی: 263 کورسی
جەهەپە: 130 کورسی
یەسەپە: 58 کورسی
مەهەپە: 50 کورسی
ئیی پارتی: 43
دەڤا: 15 کورسی
ئایندە: 10 کورسی
سەعادەت: 10 کورسی
یەنیدەن رەفاهـ: 5 کورسی
هوداپار: 4 کورسی:
پارتی کرێکاران: 4 کورسی
پارتی دیموکرات: 3 کورسی
پارتی رەنج: 2 کورسی
پارتی دیموکراتی جڤاکی: 1 کورسی
پارتی ئازادی جڤاکی: 1 کورسی
پارتی چەپی دیموکرات: 1 کورسی