لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا 36 حیزب دەتوانن بەشداری بکەن

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، 36 پارتی سیاسی بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەکەن، کە لە 31ی ئاداری ئەم ساڵ دەکرێت.
 
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2023 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە، لیستی پارتە سیاسییەکانی ئاشکرا کرد، کە دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بکەن.
 
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، لە 1ی کانوونی دووەمەوە ساڵنامەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەستیپێکردووە و 36 پارتی سیاسی مافی بەشداریکردنیان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە.
 
دیارترین ئەو پارتە کوردییانەی دەتوانن بەشداری لە ‌هەڵبژاردنەکەدا بکەن، هەریەک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، پارتی دۆزی ئازاد - هوداپار و پارتی ماف و ئازادییەکان - هاکپارن.
 
ئەو 36 حیزب و لایەنە بریتین لە:
 
- پارتی یەکێتیی دادپەروەری
- پارتی دادپەروەری
- پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی
- پارتی یەکێتیی ئەنادۆڵ
- پارتی نیشتمانی دایک
- پارتی دیموکراسی گەشاوە
- پارتی سەربەخۆی تورکیا
- پارتی یەکێتیی گەورە
- پارتی تورکیای گەورە
- پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە
- پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی-دەڤا
- پارتی چەپی دیموکرات
- پارتی دیموکرات
- پارتی رەنج
- پارتی ئایندە
- پارتی گەنج
- پارتی یەکێتیی هێزەکان
- پارتی ماف و ئازادییەکان-هاکپار
- پارتی رزگاریخوازی گەل
- پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی
- پارتی دۆزی ئازاد-هوداپار
- ئیی پارتی
- پارتی مەملەکەت
- پارتی میللەت
- پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە
- پارتی رێگای نیشتمانی
- پارتی سەعادەت
- پارتی چەپ
- پارتی کرێکارانی تورکیا
- بزووتنەوەی کۆمۆنیستی تورکیا
- پارتی کۆمۆنیستی تورکیا
- پارتی وەتەن
- پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ
- پارتی یەنیلیک
- پارتی تورکیای نوێ
- پارتی زافەر