36 حیزب دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، 36 پارتی سیاسی بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەکەن کە لە 31ـی ئاداری ئەم ساڵ دەکرێت.
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە، لیستی پارتە سیاسییەکانی ئاشکرا کرد، کە دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بکەن.
ئەحمەد یەنەر رایگەیاند، لە 1ـی ئەم مانگەوە ساڵنامەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەستیپێکردووە و 36 پارتی سیاسی مافی بەشداریکردنیان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە.
دیارترین ئەو پارتە کوردییانەی دەتوانن بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن، هەر یەک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، پارتی دۆزی ئازاد-هوداپار و پارتی ماف و ئازادییەکان - هاکپارن.
ئەو 36 پارتە بریتین لە:
- پارتی یەکێتی دادپەروەری
- پارتی دادپەروەری
- پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی
- پارتی یەکێتیی ئەنادۆڵ
- پارتی نیشتمانی دایک
- پارتی دیموکراسی گەشاوە
- پارتی سەربەخۆی تورکیا
- پارتی یەکێتیی گەورە
- پارتی تورکیای گەورە
- پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە
- پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی-دەڤا
- پارتی چەپی دیموکرات
- پارتی دیموکرات
- پارتی رەنج
- پارتی ئایندە
- پارتی گەنج
- پارتی یەکێتیی هێزەکان
- پارتی ماف و ئازادییەکان-هاکپار
- پارتی رزگاریخوازی گەل
- پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی
- پارتی دۆزی ئازاد-هوداپار
- ئیی پارتی
- پارتی مەملەکەت
- پارتی میللەت
- پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە
- پارتی رێگای نیشتمانی
- پارتی سەعادەت
- پارتی چەپ
- پارتی کرێکارانی تورکیا
- بزووتنەوەی کۆمۆنیستی تورکیا
- پارتی کۆمۆنیستی تورکیا
- پارتی وەتەن
- پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ
- پارتی یەنیلیک
- پارتی تورکیای نوێ
- پارتی زافەر