لە تورکیا زیاتر لە یەک ملیۆن بیانی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە

 
رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا و باکووری کوردستان یەک ملیۆن و 125 هەزار و 61 کەسی بیانی مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە)یان وەرگرتووە و لە کەرتی جیاوازدا کار دەکەن. بیانییەکان زۆرترین مۆڵەتی مانەوەیان لە ئیستەنبووڵ وەرگرتووە.
 
ئەو بیانیانەی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە، لە کەرتەکانی پەروەردە، تەندروستی، خزمەتگوزاری و گەشتیاری، کار و خوێندنن. لەو ژمارەیە 174 هەزار و 242یان خوێندکارن.
 
زۆربەی ئەو بیانیانە لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، ئەنتاڵیا و ئەنقەرەی تورکیا و کەمترینیان لە پارێزگاکانی دێرسم، مووش و بەدلیسی باکووری کوردستان نیشتەجێ بوون. 550 هەزار و 959 بیانی لە ئیستەنبووڵ، 126 هەزار و 758 بیانی لە ئەنتاڵیا و 75 هەزار و 188 بیانیش لە ئەنقەرەن. لە دێرسم 50 بیانی، لە مووش 86 بیانی و لە بەدلیس 199 بیانی مافی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە.
 
بەگشتی 120 هەزار و 251 هاووڵاتیی تورکمانستان، 96 هەزار و 423 هاووڵاتی رووسیا، 86 هەزار و 9 هاووڵاتی عێراق و هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان، 81 هەزار و 79 هاووڵاتیی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە تورکیا و باکووری کوردستان نیشتەجێ بوون. جگە لەوەش 77 هەزار و 294 هاووڵاتی سوورایی لە تورکیا و باکووری کوردستان ئیقامەیان وەرگرتووە.