هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان خستە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ 10-01-2024 لە دێرەزوور درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان خستە خوارەوە، کە بەرەو بنکەی سەربازیی کۆنیکۆ ئاراستە کرابوو.
بەپێی زانیارییە خۆجێییەکان، درۆنەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر و بۆردوومانکردنی، بەرەو بنکەی سەربازیی کۆنیکۆ کە بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لێی جێگیر کراون، ئاراستە کرابوو.
بنکەی سەربازیی کۆنیکۆ دەکەوێتە نێو کێڵگەی نەوتی کۆنیکۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا.