شەش مووشەک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا کران
رووداو دیجیتاڵ
شەش مووشەک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران و دەست بەسەر چەند مووشەکێک و ئەو سەکۆیەدا گیرا کە مووشەکەکان لێیەوە ئاراستە کراون.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، شەش مووشەکەکە ئاراستەی بنکەی ڤیکتۆریای هێزەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کراون و بەپێی زانیارییەکان زیانی گیانی نەبووە و زیانێکی ماددی کەمی هەبووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتوون، دەست بەسەر چەند مووشەکێک و ئەو سەکۆیەشدا گیراوە، کە مووشەکەکانی لێوە ئاراستە کراوە.
وێنەی چەند مووشەکێک و ئەو ئۆتۆمبێلەی کە وەکو سەکۆیەک بۆ هاویشتنی ئەو مووشەکانە بەکارهاتووە کە ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا کران
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 28, 2022
زانیاریی زیاتر لەم لینکە بخوێنەوە:https://t.co/EP8tRIdsnQ pic.twitter.com/S11kbyLKC6
یەکێک لەو مووشەکانەی ئاراستەی سەربازگەی ڤیکتۆریا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کران، بەر یەکێک لە فڕۆکە مەدەنییەکانی نێو فڕۆکەخانەی بەغدا کـەوتووە.