یونیسێف: ساڵی رابردوو 52 منداڵ لە عێراق به‌هۆی پاشماوەکانی جه‌نگ گیانیان لەدەستداوە


رووداو دیجیتاڵ 

سندووقی هاریكاریی منداڵان سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNICEF) رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو بەهۆی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگ له‌ عێراق، 52 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 73ـی دیكه‌یش كه‌مئه‌ندام بوون.
 
نوێنه‌رایه‌تیی یونیسێف له‌ عێراق راگەیێندراوێکی تایبەتی له‌باره‌ی كاریگه‌ریی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگ له‌ عێراق له‌سه‌ر منداڵان بڵاوكرده‌وه‌. له‌ راگەیێندراوەکەدا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو، به‌هۆی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگ له‌ عێراق 52 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 73ـی دیكه‌ش كه‌مئه‌ندام بوون.
 
یونیسێف داوا دەکات هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگ و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان و كه‌مئه‌ندامبوون. 
 
بەپێی ئاماری یونیسێف، ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی 2020 گیان لەدەستدان و کەمئەندامبوون بەهۆی تەقەمەنییەکانەوە لە عێراق بە رێژەی 76٪ زیادیكردووه‌.