مستەفا کازمی لە هەولێر بەشداریی رێوڕەسمی یادی کۆچی دوایی مام جەلال دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال سەردانی هەولێر دەکات، هەروەها بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.
رۆژی 03-10-2022 پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی تێدەپەڕێت، بەو بۆنەیەوە رێوڕەسمێک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار دەبن و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێک پێشکێش دەکات.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا pic.twitter.com/bv4CWLbaYc
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 3, 2022
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات و دواتر کازمی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی دیدارێکی دەبێت.