ڤیدیۆ.. لەكاتی پێشكەشكردنی وتار مووشەکێک دەیانپێكێ

رووداو- ئاژانسەکان

سەرکردەیەکی بەرەی نوسرە ئاماژە بە سەرکەوتنەکانیان دەکات لە شاری ئیدلب، بەڵام لەناکاو مووشەکێک دەیانپێکێت.


عەبدوڵڵا ئەلموحێسینی، كە سەرکردەیەکی بەرەی نوسرەیە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی شاری ئیدلب، وتارێکی خۆشحاڵی بەبۆنەی پێشڕەوییەکانی بەرەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێشکەشدەکات، نێوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە خوا لایەنگری ئەوانە و پشتیوانیان دەکات.

لە کاتی پێشكەشكردنی وتارەکەی، لەلایەن حکومەتی سووریاوە گوللـە هاوەنێکیان ئاراستە دەکرێت و ئاگر لە کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەرزدەبێتەوە.

سوپای فەتح، لە یەکگرتنی چەند گرووپ و رێکخراوێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دروستبووە، لەوانە بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام، ئەوان توانیان شاری ئیدلیب کۆنترۆڵبکەنەوە و حكومەتی سووریا لەو شارە تێکشکا.