دەستەی پەخشی ئیسرائیل: یەحیا سنوار کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئیسرائیل کوژراسنی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینیی پشتڕاستکردەوە.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند، سنوار لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئیسرائیلدا لە شاری رەفەحی باشووری کەرتی غەززە کوژراوە.
سوپای ئیسرائیل دیمەنی ئەو هێرشە ئاسمانییەی بڵاوکردەوە کە دەڵێت سنواری کردووەتەوە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل پێشتر رایگەیاندبوو: "لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای بەرگریی ئیسرائیلدا لە غەززە، سێ تیرۆرست کورژان. سوپا و دەسەڵاتی ئەمنی لێکۆڵینەوە دەکەن کە رەنگە یەکێک لەو تیرۆرستانە یەحیا سنوار بێت."
گوتەبێژێکی سوپاش ئاماژەی بەوە کردبوو، کە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمێک دەکەن کە گومان دەکرێت سنوار بێت.
کەناڵ 12ی ئیسرائیل دەڵێت، سنوار هێلەکێکی گوللـەنەبڕی لەبەربووە و هەندێ نارنجۆکی پێبووە.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل باس لەوە دەکات، سوپا وردەکاریی کوژرانی سنواری بە وەزیرەکان داوە.