سعودیه: تاوەکو ئێستا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س بۆ حه‌ج هاتوون
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڵاویكرده‌وه، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە دەرەوەی وڵاتەكه‌وە بۆ بەجێهێنانی فه‌ریزه‌ی حەج روویان له سعودیه كردووه.
محه‌ممه‌د بیجاوی، راوێژكاری كاروباری سه‌ردان لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، بە کەناڵی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، وەزارەتەکەیان بە هەموو توانا و کارمەندەکانییەوە، کاردەکات بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی بۆ فه‌ریزه‌ی حەج روو له سعودیه ده‌كه‌ن.
محه‌ممه‌د بیجاوی ئاماژەی به‌وه‌ش كرد، سه‌رجه‌م تواناکان خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکێش بەو کەسانە بکەن، کە بۆ حه‌ج ده‌چن. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هەموو دەروازە سنوورییەکان بۆ پێشوازیكردن له حاجییان كراوه‌ن و زۆرترین ئامادەکاری كراوه تاوه‌كو كاره‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له سعودیه ده‌كه‌ن، به زووترین كات رایی بکرێت.
بیجاوی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه سەرجەم فڕۆکەخانەکانی مەککە و مەدینە بە هەموو توانایانه‌وه کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوه‌ی پرۆسه‌كان به‌سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ (شەممە، 17ـی حوزەیرانی 2023) نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، زیاتر لە دوو هەزار و 300 هاونیشتمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە و ئەمڕۆش چوونی هاونیشتمانییان بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت. گوتیشی، سبەی یەکشەممە دوایین کاروانی زیارەتکارانی حەج دەگەنە سعودیە.