وێستگەی کارەبای غەززە بەهۆی گەمارۆی ئیسرائیلەوە داخرا

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی کارەبای فەلەستین رایانگەیاند، تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای کەرتی غەززە کە لەژێر بۆردوومان و گەمارۆی هێزەکانی ئیسرائیلدا بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە، (11-10-2023) بەهۆی نەمانی سووتەمەنییەوە داخرا.
 
جەلال ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەستەی کارەبای فەلەستین لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کاژێر 14:00ـی ئەمڕۆ، تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای کەرتی غەززە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنیەوە لەکار کەوت، خستووەتە سەر کەرتی غەززە و بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی گرووپی حەماس."
 
ئەمە لەکاتێکدایە، جەلال ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەستەی کارەبای فەلەستین پێشتریش هۆشداریی لە کەمبوونەوەی سووتەمەنی لە وێستگەکە دابوو.
 
ئیسرائیل کاتز، وەزیری وزەی ئیسرائیل، لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای فەلەستین، رایگەیاند، "بڕیارمانداوە، ئاو، کارەبا و سووتەمەنی لەسەر غەززە ببڕین و ئێستاش وێستگەی نێوخۆیی بەرهەمهێنانی کارەبایان وێران بوو و کارەبا لە غەززە نییە."
 
وەزیری وزەی ئیسرائیل گوتیشی: "بەردەوام دەبین لە تووندکردنی گەمارۆکە تاوەکو ئەوکاتەی هەڕەشەی حەماس لەسەر ئیسرائیل و جیهان نامێنێت."