لە شرنەخ 10 سەرباز بریندار بوون
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای شرنەخ ـی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیا وەگەڕا، بەو هۆیەوە 10 سەرباز بریندار بوون.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 30ـی تشرینی یەکەم لەسەر رێگەی کۆنی جزیر-شرنەخ، نزیک گوندی مەندیشانی سەربە شارۆچکەی قەسرکێی شرنەخ روویدا.
ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی سوپای تورکیا لە جۆری کیرپی لە رێگەکە لایداوە و وەرگەڕاوە. لە رووداوەکەدا 10 سەربازی سوپای تورکیا برینداربوونە.
دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و سەربازە بریندارەکانیان گواستەوە نەخۆشخانەکانی دەوڵەت لە شارۆچکەی جزیر و ناوەندەی شاری شرنەخ.