لە گوندێکی دەربەندیخان ئاگر کەوتووەتەوە و تائێستا 10 دۆنم زەوی سووتاوە

 
رووداو - گەرمیان

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە سنووری گوندی چنارە لە نزیک دەربەندیخان کەوتەوە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە، "تائێستاش ئاگرەکە لانیکەم 10 دۆنم زەویی سووتاندووە."
 
سلێمان سەعید، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویستەوە، نەمانتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین، ئەو شوێنە لە وەرزی بەهاردا هاونیشتمانیان بۆ سەیران بەکاریدەهێنن، زیاتر لە 10 دۆنم زەوی تائێستا سووتاوە و داری گەورەشی تێدایە."
 
قایمقامی دەربەندیخان گوتیشی، داوایان لە تیمی ئاگرکوژێنەوەی وارماوە کردووە هاوکارییان بکەن، بەڵام بەهۆی زۆریی ئاگرەکەوە، تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.