لە دهۆک بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرا
رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەولێر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دهۆک، لە سنووری قەزای سێمێل بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کرد.
لە کاتی دەستگیرکردنی بازرگانەکەدا، دەستیش گیرا بەسەر 40 کیلۆ مادەی هۆشبەر. سەرچاوەیەک لە بنکەی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە دهۆک بە رووداوی گوت، هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی هەولێریان کردووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، بازرگانەکەی مادەی هۆشبەر تەقەی کردووە و رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە. دەشڵێت، هەموو ئەندامانی باندەکە دەستنیشان کراون و هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنیان.
لە مانگێکدا ئەمە دووەم بازرگانی مادەی هۆشبەرە لە پارێزگای دهۆک دەستگیر دەکرێت.