لە ئامەد گەنجێکی سووری لە رووباری دیجلەدا خنکا
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان گەنجێکی سووری لەنێو رووباری دیجلەدا خنکا.
رووداوەکە رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیرانی 2023 لە گوندی بۆزچاڵی سەر بە شارۆچکەی بسمیل روویدا و ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمەکەی لەنێو ئاوی رووبارەکەدا دەرهێندرا.
ئەو گەنجە کە ناوی "ئە. ئە. هـ."یە و تەمەنی 27 ساڵە، خەڵکی سووریایە، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا بە مەبەستی خۆ فێنککردنەوە چووەتە نێو رووبارەکە و دواتر ونبووە.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی ئافاد، تەندروستی و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
تیمەکانی ئافاد ئەمڕۆ تەرمی گەنجەکەیان لەنێو رووبارەکەدا دۆزییەوە و بە مەبەستی پشکنین ناردیان بۆ دادپزیشکیی دادی ئامەد.