کەشناسیی هەرێمی کورستان: ئەمڕۆ و سبەی هەورە برووسکە و تاوەباران دەبێت

رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور دەبێت و هەورە برووسکە و تاوە بارانی کورتخایەنیش دەبێت. 
 
رۆژی دووشەممە، 29-05-2023 دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی کەم. هەروەها لە ناوچە جیاجیاکاندا هەورە برووسکە و تاوە بارانی کورتخایەن دەبێت و لە شاری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی کاریگەری زیاتر دەبێت."
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە، 30-05-2023 گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، "ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ هەبوونی تاوەباران و هەورە برووسکەی کورتخایەن بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان؛  هەروەها زۆربەی کاتەکان تۆز و خوڵ دەبێت و پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دووشەممە."
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
 
هەولێر؛ 34 پلەی سیلیزى
سلێمانی؛ 33 پلەى سیلیزى
دهۆک؛ 32 پلەى سیلیزى
کەرکووک؛ 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە؛ 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران؛ 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ؛ 33 پلەى سیلیزى
سۆران؛ 30  پلەى سیلیزى
گەرمیان؛ 39 پلەى سیلیزى