لە وان 16 کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە دەستبەسەرکران
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان 16 کەس بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی پەکەکە" دەستبەسەرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای وان ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئایاری 2023 رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانیان لە رۆژانی 22-28ـی ئایاردا بەمەبەستی رێگری لە چالاکییەکانی "رێکخراوی تیرۆریستی" چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری پارێزگای وان کردووە.
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای وان ئاماژە بەوەدراوە، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 16 کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە دەستبەسەرکراون و رێوشوێنی یاسایی لە دژیان دەستیپێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمرۆ دووشەممە 29ـی ئایار زیاتر لە 10 گەنج لە شارۆچکەی گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان دەستبەسەرکران.
لە تورکیا و باکوری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە "بیانووی پەکەکە" خەڵکی سڤیل و سیاسەتڤانانی کورد دەستبەسەر دەکەن.