ئەو کچەی 'جوانێن شۆڕشگێڕ' لە کۆبانێ رفاندبوویان گەڕایەوە نێو کەسوکارەکەی
رووداو دیجیتاڵ
محەممەد قەواس، هاونیشتمانیی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کچە تاقانەکەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە، دوای ئەوەی کە لەلایەن گرووپی جوانێن شۆڕشگێڕەوە رفێنرابوو.
باوکی کچەکە پێشتر سێ بانگەوازی ڤیدیۆیی بۆ گەڕاندنەوەی کچەکەی بڵاوکردبووەوە، بەڵام سوودی نەبوو. لە ڤیدیۆی چوارەمدا داوای یارمەتی کرد و رایگەیاند، "ئەگەر کچەکەم ئازاد نەکرێت، ئەوا لە یەکەم رۆژی جەژن خۆم دەکوژم."