ئەم ساڵ 600 هەزار کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کرماشانیان کردووە
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی میراتی کولتووری، پێشەسازی دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، ئەم ساڵ نزیکەی 600 هەزار کەس سەردانی شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایەیان کردووە.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 28-12-2023، وەحید ئەمیری، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، پیشەسازییە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان بۆ کاروباری گەشتیاری رایگەیاند، "بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا، واتە لە 21-03-2023 تا 21-12-2023، 595 هەزار و 331 گەشتیار سەردانی شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایەیان کردووە."
وەحید ئەمیری گوتی، "زۆرترین سەردان بۆ شوێنی مێژوویی تاقوەسانی شاری کرماشان بووە و لە ماوەی 9 مانگدا 363 هەزار و 346 کەس سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە."
بە گوتەی ئەمیری، "بەراورد بە پار، سەردانی گەشتیاران بۆ شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی کرماشان 15٪ زیادیکردووە."