لە لوڕستان ماڵێک سووتا و ژنێک گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە شاری دلفانی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنیک گیانی لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی پێنجشەممە 28-11-2024، ئەسغەر قارەمانی، قایمقامی لفان رایگەیاند،" دوێنی چوارشەممە بەهۆی سووتانی ماڵێک لە شارەکەمان ژنێک گیانی لە دەستدا و پیاوێک و منداڵێکی ساواش بریندار بوون".
قارەمانی رایگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و پیاوێک و منداڵی ساوایان رزگار کردووە و ئاگرەکەشیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
قارەمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمی ژنەکەش گواستراوەتەوە دادپزیشکی. تیمەکانی بەڵگەی تاوان، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
دوێنێش بەهەمانشێوە لە گوندی چغاوپوکەی سەر بە پارێزگەی ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵان ئاگر لە خانوویەک کەوتەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
ساڵی رابردوو لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 170 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.