لە سەقز بەهۆی کەوتنی دارێک، ژنێک گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی کەوتنی دارێک لە پارکێکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک گیانی لەدەستدا و ژنێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەرەستوو گۆوێلی، سەرۆکی شارەوانی شاری سەقز ئەمرۆ هەینی، 28-7-2023 رایگەیاند، شەوی رابردوو لە پارکی مەولەوی شاری سەقز دارێکی گەورە لەناکاو بەسەر دوو ژندا دەکەوێتە خوارەوە و لە ئەنجامدا هەردوو ژن بریندار دەبن.
سەرۆکی شارەوانیی شاری سەقز گوتی، دوای رووداوەکە، ژنەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە، بەڵام یەکێکیان کە تەمەنی 35 ساڵانە و مامۆستا بووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگوتەی ئەرەستوو گۆوێلی، لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێکردووە و دواتر ئەنجامی لێکۆلینەوە بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.