گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین: سلێمان هەڵشۆیی بە کەفالەتی 155 ملیۆن دینار ئازادکراوە
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، سلێمان هەڵشۆیی بە کەفالەت ئازاد کراوە، دەشڵێت، "سکاڵاکارەکان دەڵێن زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلارمان لای سلێمان هەڵشۆییە."
شۆڕش ئیسماعیل، گوتهبێژی پۆلیسی راپهڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سلێمان ئیسماعیل كه به "سلێمان ههڵشۆیی" ناسراوه، "بە کەفالەتی 155 ملیۆن دینار ئازادکراوە." دەشڵێت، "تۆمەتبارەکە زیاتر لە هەزار سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە."
بە گوتەی گوتهبێژی پۆلیسی راپهڕین لە دۆسیەی سلێمان هەڵشۆییدا زیاتر لە 90 تۆمەتبار هەبوون "لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە و 27 تۆمەتبار لە دۆسیەکەدا ماونەتەوە."
شۆڕش ئیسماعیل ئاشکراشی کرد، ئەو پارەیەی سکاڵاکارەکان لە سکاڵاکانیان داوای دەکەن، 15 ملیۆن و 230 هەزار دۆلارە.
سلێمان هەڵشۆیی لە سەرەتای دەستگیرکردنیەوە لە رۆژی 20-12-2020 بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیرا و رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە بە کەفالەت ئازادکرا.
سلێمان هەڵشۆیی وەکو بازرگان لە دەڤەری بیتوێن و پشدەر خۆی ناساندبوو و کۆتایی ساڵی 2020 مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و دواتر لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە بۆ پاراستنی گیانی لە ماڵەکەی برایە دەرەوە و دەستبەسەر کرا.