پێشمەرگە "پلانێکی ترسناکی داعش" لە سنووری پارێزگای دیالە ئاشکرادەکات
رووداو - سنووری دیالە
به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگریی هێزه عێراقییه‌كان ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له سنووری چیای حه‌میرین و پارێزگای دیاله له 1800 چه‌كدار نزیکبووەتەوە، چه‌كداره‌كانی حه‌مرین له كورد و عه‌ره‌بی عێراق و ئه‌فغانیی ئێران و به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی پێكهاتوون. ئه‌گه‌رچی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنوورانه‌وه دوورن، كه داعش جموجۆڵی تێدا ده‌كات، به‌ڵام پلانێكی ترسناكی داعش له سنووری پارێزگای دیاله ئاشكرا ده‌كه‌ن.
موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د مسته‌فا، لە هەواڵگریی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو دەڵێ "به‌پێی سەرچاوەکانمان: داعش خەریکی خۆئامادەکردنە و بەنیازی تێکدانی هەڵبژاردنە لە سنووری پارێزگای دیالە و. خۆكوژیان ئاماده‌كردووه".
دانیشتووانی خانه‌قین هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌كانی داعش كردووه، ئەوان داوای چاره‌سه‌ری دۆخی ئه‌منیی خانه‌قین و ته‌واو ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
خالید وه‌لی، هاونیشتمانی دەڵێ "له‌وه‌ته‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وتووەته ده‌ستی پۆلیسی فیدراڵی، رۆژ له دوای رۆژ رەوشی خانه‌قین خراپتر ده‌بێت. ماڵی من له خوارووی خانه‌قینه و تاوەكو به‌یانی پاسه‌وانی دەکەم".
سه‌روه‌ر عه‌لی، دانیشتوویێکی دیکەی خانەقین دەڵێ "ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی خانه‌قین شاره‌كه چۆڵده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن. داواكارم ره‌وشی شار كۆنترۆڵ بكه‌ن".
له سنووره‌كانی خانه‌قین پۆلیس و پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پاراستنی ئه‌منییه‌تی سنووریان پێ سپێردراوه، بوونی ئه‌وان بووەته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له پلانه‌كانی داعش سه‌رنه‌گرێت.
سالار نسه‌یف، فه‌رمانده له لیوای 110ـی كوردانی فه‌یلیی حه‌شدی شه‌عبی دەڵێ "داعش ده‌یویست رەوشی ئه‌منیی خانه‌قین تێكبدات، به‌ڵام ئێمە پلانه‌كانی ئه‌وانمان په‌كخست و به‌رده‌وامیش دەبین".
حه‌شد و سوپا له: ناودۆمان، به‌رزاییه‌كانی كوباشی و گوندی پووكه هەن، سنووری خۆرهه‌ڵاتی خانه‌قین ده‌شتێكی فراوانی بێ پاسه‌وانه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی پۆلیسی خانه‌قینی قورسكردووه.
عه‌قید دیار شه‌وكه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین دەڵێ ''پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشمان داناوه بۆ پاراستنی خه‌ڵك و بنكه‌كانی ده‌نگدان، به‌ڵام كێشه‌ی نه‌بوونی هێزمان هه‌یه له سنووره‌كان و ره‌بیه چۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه".
جوڵه‌ی چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌دین هێزه عێراقییه‌كانی ناچاركردووه ئۆپەراسیۆنی به‌رده‌وام ئه‌نجامبده‌ن، چونكه له سنووری هێزی جێگیر نین، ئه‌مه‌ش هاتووچۆی چه‌كدارانی داعشی له حه‌ویجه‌وه تاوەكو نه‌فتخانه ئاسانكردووه.
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار