کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بەهۆی دواکەوتنی مووچە بایکۆتیان راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو لە گەرمیان رایگەیاند، کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.
پێشتریش پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کەلار بایکۆتیان کرد، بەڵام ئەوان گەڕاونەتەوە بۆ دەوام.
بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان، هەرچەندە کارمەندەکانیان بایکۆتیان نەکردووە، بەڵام لەگەڵ بەڕێوەبەرەکانیان رێککەوتوون لە هەفتەیەکدا دوو رۆژ دەوام بکەن، واتە لە گەرمیان نیوە بایکۆت لە زۆرینەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان هەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆش یەکشەممە 28-01-2024 بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی کەلار خۆپێشاندان دەکەن.
لەبارەی ژمارەی ئەو مامۆستایانەی تاوەکو ئێستا لە سنووری کەلار بە نەهاتوو لە قوتابخانەکانیان هەژمار کراون، پەیامنێری رووداو گوتی، ژمارەیان زیاتر لە 100 مامۆستا دەبێت.
یەکێک لەو مامۆستایانە باسی لەوە کردووە، یەکێک لەو رۆژانەی تێیدا بە نەهاتوو هەژمار کراوە، رۆژی 17-01-2024 بووە، کە ئەو رۆژە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشووی وەرزی یەکەم دیاریی کردبوو.