لە عەفرین تەقینەوە روویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک

رووداو دیجیتاڵ
 
لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و  پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2023، لە ناوەڕاستی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، تەقینەوەیەک روویدا و لە ئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستدا کە منداڵە و پێنجی کەسی دیکە بریندار بوون.
 
سەرچاوەیەکی تایبەت بە رووداوی راگەیاند، ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو، لە قەراخی شەقامی سێرڤسانی ئەشرەفییە تەقیوەتەوە.
 
لە سەردەمی داگیرکردنی عەفریندا لەلایەن هێزەکانی تورکیا و هاوکات چەکدارکردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە، دەیان تەقینەوە لە نێو پارێزگای عەفریندا تەقیونەتەوە.
 
عەفرین، شارێکی رۆژئاوای کوردستانە، کەوتووەتە پارێزگای حەلەب. ئەم شارە لە سنووری باکووری رۆژئاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج ھەڵکەوتووە. 366 گوندی لە پانتایی 2٫033 کم لەخۆگرتووە. ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین پتر لە 460 ھەزار کەسە، لە حەوت ناوچەدا جێگیر بوون.