لە ئامەد کۆمەڵەی شێخ سەعیدی پیران کرایەوە

رووداو - ئامەد

کۆمەڵەی شێخ سەعیدی پیران پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە پارێزگاری ئامەد بەشێوەیەکی فەرمی کرایەوە. بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە دەیانەوێ هەمان کۆمەڵە لە باشووری کوردستانیش بکەنەوە و لەبارەی سەرهەڵدانی شێخ سەعید هەر چوار پارچەی کوردستان ئاگادار بکەنەوە.