لە ئەرزەڕۆم ورچ پەلاماری پیاوێک دەدات و 4 رۆژە لە نەخۆشخانەیە
رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، دوای ئەوەی ورچ پەلاماریدا 4 رۆژە لە نەخۆشخانەیە و گلەیی لە حکومەت دەکات و داوای چارەسەر دەکات.
کەنعان گورجو، هاونیشتمانییەکی پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستانە و لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی پازاڕیۆڵو دەژی و بژێوی لەڕێی کشتوکاڵەوە پەیدا دەکات. گورجو رۆژی 23-8-2022 بە مەبەستی ئاودێری چووەتە باخەکەی، بەڵام لە ناکاو ورچێکی لێ پەیدا بووە و پەلاماریداوە.
کەنعان گورجوی تەمەن 75 ساڵ، ماوەی 4 رۆژە لە نەخۆشخانە کەوتووە و هێشتا نەهاتووەتە سەر خۆی. ئەو دەڵێ، گوشاری دەروونی و جەستەییشی لەسەر دروستبووە و شەوانە لە نەخۆشخانە ناو بە ناو ورچەکە دێتەوە خەیاڵی و دەیتۆقێنێت.
کەنعان گورجو دەشڵێ، ئەو جۆرە ورچانە مەترسیدار و کوشندەن. گلەیی لە حکومەت دەکات و داوای چارەسەر دەکات.