تابلۆی ناوی گوندەکانی مەریوان بە کوردی دەنووسرێن
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی فەرهەنگی – ئەدەبی مەریوان لە پاڵ ناوی فارسی، ناوی کوردی بۆ تابلۆی گوندەکانی مەریوان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاد دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26/11/2024، ئەنوەر رەوشەن، ئەندامی کۆمیتەی فەرهەنگی، ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان بە رووداوی راگەیاند، یەکێک لە پرۆژەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاریی قایمقامی مەریوان بە کوردیکردنی ناوی سەر تابلۆی گوندەکانی مەریوانە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان گوتی، لەپێناو بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژەیە، ناوی هەموو گوندەکانی ناحیەکانی ناوەندی، خاومیراوا و سەرشیو و کۆماسی بە زمانی کوردی ئامادە کرا و لەسەر ئەرکی قایمقامی مەریوان و دێهیارەکان، تابلۆکان بە هەردوو دوو زمانی کوردی و فارسی ئامادە کران و لەسەر رێگاکان دانران.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی شار و گوندەکان تەنیا بە زمانی فارسی نووسراون.