لە قوتابخانەکانی 25 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کرایە پشوو

رووداو دیجیتاڵ

لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و 20 پارێزگای تورکیا، بەهۆی بارینی بەفر ئەمڕۆ لە قوتابخانەکان کرایە پشوو.
 
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا ماوەی سێ رۆژە بەفرێکی زۆر باریوە. بەهۆیەوە سەتان ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەکان پەکیان کەوتووە و هەزاران هاووڵاتی گیریان خواردووە. 
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024) لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و 20 پارێزگای تورکیا، قوتابخانەکان داخران و پرۆسەی خوێندن راگیرا.
 
لە پارێزگاکانی ئەردەخان، چەولیگ، سێواز، مەڵەتی و ئەرزەڕۆم ـی باکووری کوردستان و پارێزگاکانی بایبورت، نیدە، چانکیری، کاستامۆنو، ئۆردو، گوموشهانە، قەیسەری، نەوشەهیر، بۆڵو، ئارتڤین، یۆزگات، چۆروم، گیرەسون، سینۆپ، ئاماسیا، تۆکات، ئاکسارای، کرشەهیر، کارامان و سامسونی تورکیا، ژنانی دووگیان و ئەوانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن، ناچنە سەر کارەکانیان و بە پشوو بۆیان هەژمار دەکرێت.