فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بناری چیای مەتینیان بۆردوومانکرد


رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکە و تۆپخانەی تورکیا، ناوچەکانی سووری سگێرێی سنووری نهێلیان لە بناری چیای مەتین لە سنووری ئامێدی تۆپباران و بۆردوومان کرد.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ناسر عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە دهۆک کەوتوون، بۆردوومان و تۆپبارانەکەی تورکیا بۆسەر سووری سگێرێ؛ بەیانیی ئەمڕۆ لە کاژێر 10:45 بووە.
 
هەڤاڵ برکائینی، یەکێک لە گوندنشیانی ناوچەکە بە رووداوی گوت: هەفتەیەکە تورکیا بەردەوام تۆپباران و بۆردوومانی ناوچەکە دەکات و، ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووان دروستکردووە.
 
لەبارەی زیانەکانەوە ئەو هاونیشتمانییە گوتی "زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەردەوام زیان بە سرووشت دەگەیێنێت، بەتایبەت ئێستا کە وەرزی بەهارە و کاتی پێگەیشتنی گژوگیایە".