لە سیدەکان کچێكی 16 ساڵان بەهۆی تەقینی تەباخی غازەوە گیانی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ سێشەممە، کچێکی تەمەن 16 ساڵان لە سۆران لە کاتی ئامادەکردنی خۆراک تەباخی غازی پێدا تەقییەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە گیانی لەدەستدا.
 
کچەکە ناوی هۆزان مستەفا سەعیدە و دانیشتووی گوندی لێلکان بووە لە سنووری قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کاتی ئامادەکردنی خۆراکی ئێوارە غازی پێدا تەقییەوە و بەشێکی زۆری جەستەی سووتا.
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، ئەو كچە 16 ساڵە ئەمڕۆ بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو؛ هۆزان سێ برا و دوو خوشکی هەیە.