ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: وه‌رگرتنی كرێی پارێزه‌رایه‌تی له‌و كه‌سه‌ی دۆسیەکەی دۆڕاندووه، حه‌رامه
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا رایگەیاند، وه‌رگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه) له‌و كه‌سه‌ی هه‌موو دۆسیەکەی یان به‌شێكی دۆڕاندووه، حه‌رامه.
رۆژی چوارشەممە 25-10-2023 مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی مەکتەبی جێبەجێکاری یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو فەتوایە لە وەڵامی پرسیاری کۆمەڵێک پارێزەر بووە، بۆ نموونە دوو کەس لە دادگە کەیسێکیان هەیە، هەردوولا پارێزەریان گرتووە، کە لایەنێکیان سکاڵاکەی دۆڕاند، جگە لەوەی پارەی پارێزەرەکەی خۆی دەدات لە بەرامبەر ماندووبوونی پارێزەری بەرامبەر بڕە پارەیەک بەوی دیکەش دەدات، ئەنجوومەن دەڵێت، ئەو پارەیە حەرامە."
بە گوتەی بەرپرسی راگەیاندنی مەکتەبی جێبەجێکاری یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، "ئێستا بەگوێرەی عورفی باو لەنێو پارێزەرەکان، بەو شێوەیە کە کەسێک کەیسەکەی دۆڕاند جگە لە پارەی پارێزەری خۆی، بڕە پارەیەک بە لایەنی بەرامبەریش دەدات، کە ئەوە حەرامە."
هەر لەوبارەوە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای فەتوا رایگەیاند، "كۆمه‌ڵێک پارێزه‌ر پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌ن كرد، سه‌باره‌ت به (حوكمی وه‌رگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزه‌رایه‌تی 'أتعاب المحاماه'، كه دادگا بڕیار ده‌دات ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه، بڕێک پاره بدات به پارێزه‌ری براوه له ده‌عواكه‌دا، بێجگه له‌وه‌ی كه كه‌سی دۆڕاو ده‌بێت پاره‌ش بدات به پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی)."
لە وەڵامی پرسیاری پارێزەراندا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای فەتوا دەڵێت، "ئه‌نجوومه‌ن به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێیان وابوو كه وه‌رگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه) له‌و كه‌سه‌ی هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه، حه‌رامه."
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دەڵێت، "ئاشكرایه كاری پارێزه‌ری كارێكی پیرۆز و دروسته و له فیقهی ئیسلامی‌دا ده‌چێته خانه‌ی بریكاری به كرێ (الوكالة بالأجر) به به‌ڵگه‌ی قورئانی پیرۆز، فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای لەسەربێت) و كۆده‌نگیی زانایان، ئه‌نجوومه‌ن له فه‌توایه‌كی تایبه‌تدا له دیاریكردنی داڕشته‌كانی كاری پارێزه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ی روونكردووه‌ته‌وه."