لە سلێمانی ژنێک دەستگیردەکرێت کە "هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کوڕێک کردووە"
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق ژنێکیان ده‌ستگیركردووە، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە کوڕێک کردبوو.
رۆژی سێشەممە، 25-07-2023 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت: "کورێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کردووە و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ژنێک تۆماركردووە، کە بە گوتەی خۆی له رێگەی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تی لێکردووە، وادیارە ئەو دوو کەسە پەیوەندییان هەبووە و کچەکە داوای پارەی کردووە و کوڕەکە بۆی نەناردووە، بۆیە هەڕەشەی لە کوڕەکە کردووە."
بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تواندراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و له یه‌كێک له یەکەکانی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی دەستگیربکرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر موبایل و لاپتۆپی تۆمه‌تباردا.
تۆمەتبار ناوی (ف. ر)ـە و بە رەگەز عه‌ره‌بە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "ئەو تۆمەتبارە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، كه له‌رێگەی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێكی فریوداوه و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیدا داوای بڕێک پاره‌ی لێكردوون، بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس تەنیا یەک کەس سکاڵای لەسەر ئەو تۆمار کردووە، ئیتر نازانین ئەگەر هەڕەشەی لە خەڵکی دیکەش کردبێت."