لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان بارهەڵگرێک و ماتۆڕێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لەناو شاری کەلار لەنزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاندووە، شەوی رابردوو رووداوێکی پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە روویداوە، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک لەو دوو کەسەی لەسەر ماتۆڕەکە بوون گیانی لەدەستداوە، ئەو کەسەش کە ماتۆڕەکەی لێخوڕیوە بریندار بووە.
بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کرا و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.