بوومەلەرزەیەک لە قەرسی باکووری کوردستان روویدا

 
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای قەرس لە باکووری کوردستان روویدا.
 
بەگوێرەی راگەێندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، بوومەلەزرەکە کاژێر 04:47 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، لە شارۆچکەی کاخزمان سەر بە پارێزگای قەرس روویدا.
 
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7.71 کیلۆمەتر تۆمار کراوە، بەڵام تائێستا نەزانراوە زیانی هەبووە یان نا.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەش بوو 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون.
 
بوومەلەرزەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 5 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ژمارەیەکی بەرچاو لەوانیش لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون.