لە بۆکان سێ کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری بۆکانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتیمانی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
رۆژی پێنجشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2024، رەسوول مەعروفی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگریی شارستانیی بۆکان رایگەیاند، رووداوەکە شەوی چوارشەممە روویداوە و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پیجۆ و پراید پێکیانداداوە.
 
بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگریی شارستانیی بۆکان گوتی، لە رووداوەکەدا سێ کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە کە دوویان سەرنشینی پرایدن و ئەوەی دیکەیان شۆفێری پیجۆیەکەیە. گوتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەسی دیکەش بریندار بوون کە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەی بۆکان گوێزرانەوە.
 
بە گوتەی رەسوول مەعروفی، لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامە.
 
رۆژی 27ی ئەیلوولی 2024، رەزا پەناهی موقەدەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-09-2024 نزیکەی 200 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەکانی ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.