پۆلیسی سلێمانی: لە هەڵەبجەی تازە گەنجێک بەدەستی دووبرا کوژرا

رووداو - هەولێر 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت، درەنگانی شەوی رابردوو گەنجێگی تەمەن 29 ساڵ بەچەقۆ و لەلایەن دوو براوە كوژراوە و دوای كەمتر لە 30 خولەكیش توانراوە تۆمەتبارانی رووداوەكە دەستگیربكرێن.


لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت: "کاژێر 23:00ـی شەوی رابردوو (23-10-2018) لە شارۆچكەی هەڵەبجەی تازە هاوڵاتی (ر،ر) تەمەن 29 ساڵ بە چەقۆ كوژرا و دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە توانرا لە ماوەی كەمتر لە 30 خولەك هەردوو تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیربكرێن".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات: "بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی هەردوو تۆمەتبار بەندن و دانیانناوە بە تاوانەكەیاندا".

پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی شارەزووری سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.